قائیمقامیەتی سلێمانی دوو ماركێت و كۆگایەك دادەخات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قائیمقامیەتی سلێمانی دوو ماركێت و كۆگایەك دادەخات

قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕینماییە تەندروستیەكان دوو ماركێت و كۆگایەك دادەخات.

لە ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووە: به‌هۆی دانانی ئاوی له‌ ده‌به‌نراو له‌به‌ر تیشكی خۆر، قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوو ماركێت و كۆگایه‌ك داده‌خات، كه‌یوان خه‌لیل، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و دانانی ئاوی له‌ده‌به‌نراو و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان له‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر، قائیمقامیه‌تی سلێمانی هەردوو ماركێتی نێرگز و نیوتایم و كۆگای ئاوی هاوڕاز له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار داده‌خات.

وتیشی:"به‌پێی رێنماییه‌كان نابێت ئاوی له‌ده‌به‌نراو و خوارده‌مه‌نی له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه ئاوی ناو ده‌به‌ پلاستیكه‌كان ده‌بێته‌ هۆكاره‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت،

ئەوەشی خستۆتەڕوو: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هەردوو ماركێتەكەو كۆگاكەش داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.
 
 

هه‌واڵی گرنگ