لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هیندستان، ٤١٢ هەزار و ٢٦٢ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٩٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٢ هەزار و ٢٦٢ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و سێ هەزار و ٩٨٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئەوەی لە ٣٠ی نیساندا، ٤٠٢ هەزار و ٣٥١ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە رۆژێکدا تۆمارکرا، جارێکی دیکە ژمارەی تووشبووان ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاند.
گیانلەدەستدان بە پەتاکە کە رۆژانە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار دەکات، رۆژی پێشتر سێ هەزار و ٧٨٠ کەس گیانیان لەدەستدا و لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابرووشدا ئەو ژمارەیە گەیشتە سێ هەزار و ٩٨٠ کەس.