سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم ڕایگەیاند: دوو بژاردە دەخرێتە بەردەم خاوەنی پرۆژەکان بۆ وەرگراتنی قستی قستی یەكەی نیشتەجێبوون، و ھەر وەبەرھێنەرێکیش پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی رایگەیاند: بۆ وەرگرتنەوەی قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوون، دوو بژاردەیان خستووەتە بەردەم خاوەنی پرۆژەکان، یەکێکیان ئەوەیە قیستەکان درێژبکرێنەوە و بە نرخی دۆلاری پێشوو ھەژمار بکرێت، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە ١٠٠ دۆلار بە نرخی ١٢٠ بۆ ١٣٠ ھەزار دینار دیاری بکرێت.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئەوەشی خستۆتەڕوو: دەبێ لەماوەیەکی دیاریکراودا بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرھێنان ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە، ھەر وەبەرھێنەرێکیش پابەند نەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.