هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە كارەبا بە پارێزگاکانی عێراق بدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە كارەبا بە پارێزگاکانی عێراق بدات

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند: هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێدانی كارەبا بە پارێزگاکانی عێراق، پێدانی کارەباش بە پارێزگاکانی عیراق كاریگەری لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێم نابێت.

لە لێدوانێك كە بۆ میدیاكانی عێراق داویەتی دیار بابان بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی وزەی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاندوە: هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێدانی كارەبا بە پارێزگاکانی عێراق بەتایبەت ئەو پارێزگایانەی کە دەتوانرێت سودمەندبن لە كارەبای هەرێم لەوانەش نەینەوا و كەركوک و دیالە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: پێدانی کارەبای هەرێم بە پارێزگاکانی عیراق كاریگەری لەسەر رێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە پارێزگاكانی هەرێم نابێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەگەر حکومەتی عێراق داوای كارەبا لە حکومەتی هەرێم بکات، ئامادەن کارەبایان پێبدەن بۆ ئەوەش داوایان لە بەغدا کردووە سوتەمەنی بۆ بەکارخستنی بەشێک لە وێستگەکان دابین بکات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ