سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی بڕیاری دادگای تەمیز لەمەڕ گیراوانی بادینان بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی بڕیاری دادگای تەمیز لەمەڕ گیراوانی بادینان بڵاوكردەوە

سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: هەموو بڕیارێك لە چواچێوەی یاسا بێت یان دەرەوەی یاسا، دەنگی ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان كپ بكات جێگای رەتكردنەوەو تانە لێدانە.

لەبارەی دوا بڕیاری دادگای تەمیز لەبارەی پەسەندكردنی بڕیاری دادگا لەمەڕ گیراوانی بادینان سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: هەموو بڕیارێك لە چواچێوەی یاسا بێت یان دەرەوەی یاسا، دەنگی ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان كپ بكات جێگای رەتكردنەوەو تانە لێدانە، لەگەڵ رێكخراوە شەریكەكانمان لە ئاستی نیشتیمانی و جیهانی، هەوڵەكانمان بەردەوام دەكەین بە ئاڕاستەی گۆرینی حوكمەكانیان و ئازاد كردنیان.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

دەربارەی پەسەندكردنی بڕیاری دادگا دەربارەی چالاكوان و رۆژنامەنوسان
سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت هەموو بڕیارێك لە چواچێوەی یاسا بێت یان دەرەوەی یاسا، دەنگی ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان كپ بكات جێگای رەتكردنەوەو تانە لێدانە، لەگەڵ رێكخراوە شەریكەكانمان لە ئاستی نیشتیمانی و جیهانی، هەوڵەكانمان بەردەوام دەكەین بە ئاڕاستەی گۆرینی حوكمەكانیان و ئازاد كردنیان.
ئێمە و خێزان و زۆرێك لە رێكخراوی جیهانی و تیمی پارێزەرانی كەیسی سزادراوانی بادینان چاوەڕوانی ئەوەمان دەكرد بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە لەبەرژەوەندی ئازادی رادەربڕین بشكێتەوە و جەژنی رەمەزان لەناو خێزانەكانیان بكەن بەڵاًم دادگای پێداچوونەوە سزاكەی پەسەند كرد.
پەسەندكردنی بڕیارەكە داخستنی هەموو دەرگاكان نییە، داوا لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین دەسەڵاتەكانی بۆ ئەم كەیسانە بەكاربهێنێت.
جێگەی سەرسورمانە لەناو تۆمەتەكاندا سەردان و كۆبونەوە لەگەڵ قۆنسوڵخانەی وڵاتان و وەرگرتنی كۆمەكی دارایی لە رێكخراوە نێودەوڵتییەكان وەك تۆمەت تەماشابكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ