قەیسی وشك هاوشێوەی خورما سوودێكی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە، لێرەدا ئاماژە بەسوودەكانی دەكەین:
1. ئەوانەی كەم خوێنن با قەیسی بخۆن، چونكە دەوڵەمەندە بەماددەی ئاسن.
2. چارەسەری قەبزی دەكات بەهۆی ماددەی ڕیشاڵی.
3. كرداری هەرس ئاساندەكات: هەوكردن و كێشەكانی ڕیخۆڵە چارەسەر دەكات.
4. توانای چارەسەركردنی كێشەكانی زیبكەی گەنجانەو پێست سوتانی بەر ڕۆژی هەیە.
5. چارەسەركردنی مەیینی خوێن: بەهۆی بوونی ماددەی ڤیتامین (k) ناهێڵێت خوێن بمەیێت، هەروەها خوێن بەربوون ڕادەگرێت.
6. سەرچاوەیەكی گرنگی پۆتاسیۆم و ئاسنەكانە، ماسولكەكان بەهێز دەكات و لێدانی دڵ و دژی نەخۆشییەكانی دەمارو خوێنبەرەكانە، ڕیگری دەكات لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
7. بەرگری لەش بەهێز دەكات لەش لە شێرپەنجە دەپارێزێت هەروەها ئاستی بینینی چاو بەهێزدەكات.
8. سوودكی تایبەتیشی بۆ پیاوان هەیە، بەوپێیەی رێگری دەكات لە توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات.
9. بۆ بریقەداری و شێداربوونی پێست و قژ بەسوودە، ئەو ڕۆنەی لە ناوكی قەیسی دروستدەكرێت دەتوانن سودی باشی لێوەرگرن.
10. بۆ ئافرەت زۆر بەسوودە هەوكردنی ناهێڵێت و بەهێز دەكات هەروەها لە خوێن بەربوون دەیپارێزێ.
11. ئێسكی مرۆڤ بەهێز دەكات.