فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگهیاند: كهسێكی ساختهچیان دهستگیركردووه، كه هیچ بروانامهیهكی پزیشكی نییهو، خۆی وهك پزیشكی ددان ناساندووه.
لە بەیاننامەیەکدا، ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا کار و چالاکییەکانی فەرماندەییەکەی بڵاو کردۆتەوەو رایگهیاندووه، یەکێک لە چالاکییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دەستگیرکردنی کەسێک بووە، کە خۆی کردۆتە پزیشکی ددان و، هیچ بڕوانامەیەکی پزیشکیشی نییە.
له بهیاننامهكهدا هاتووه، ئەو کەسەی بە ساختە خۆی کردۆتە پزیشکی ددان، "هاووڵاتییەکی بێگانەیە"، بەڵام رەگەزنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە.
پێشتریش، دەستەی دەستپاکی نەزاهەی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : کەسێکیان دەستگیر کردووە، کە خۆی وەک راوێژکاری مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری عەشایری ناساندبوو و ناسنامەیەکی بەناوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ خۆی دروست کردبوو.
جێگهی باسه، لە عێراق، بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکان و نەبوونی چاودێریی حکوومی، بەردەوام کەسانی ساختە دەستگیر دەکرێن، کە زۆرینەی دەستگیرکراوەکان خۆیان وەک فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەمنی دەناساند و خەڵک و فەرمانگەکانی حکوومەتیان فریو دەدا.