بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،دوو لیژنەی زانستی ، لێكۆڵێنه‌وه له‌و پیاوه ده‌كات كه پاش 10 رۆژ له وه‌رگرتنی ڤاكسین هێشتا له نه‌خۆشخانه‌یه.
ئەمڕۆ شەممە 8 ی ئایاری 2021 د.سه‌باح هه‌ورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند: یه‌كێك له كاریگه‌ریه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسینه‌كه حاڵه‌تێك دروستده‌كات و ئەو هاوڵاتیە دوای 10 رۆژ له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه توشی ئه‌و حاڵه‌ته بووه.
ەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوو لیژنه‌ی زانستی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وەن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌هۆی ڤاكسینه‌وه بووه یان نا و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆبكه‌ن، لیژنەكان له‌سه‌ر ئاستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێكهێنراون.
ھاوڵاتیەکی دانیشتووی سلێمانی، پاش 10 رۆژ له وه‌رگرتنی ڤاکسینەوە توشی ئیفلیجی بووەو ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەیەو دۆخێ ناجێگیرەو لە کۆمایایە.