ئەندامێکی لیژنەی دارایی: بەرزبونەوەی نرخی نەوت کورتهێنانی بودجەی ئه‌مساڵ پڕدەکاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: بەرزبونەوەی نرخی نەوت کورتهێنانی بودجەی ئه‌مساڵ پڕدەکاتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەرزبونەوەی نرخی نەوت کورتهێنانی بودجەی گشتی 2021 پڕدەکاتەوە.

ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 8 ی ئایاری 2021 ناجی ئەلسەعیدی ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کاریگەریی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەسەر بودجە رایگەیاند، بەرزبونەوەی نرخی نەوت کورتهێنانی بودجەی گشتی 2021 پڕدەکاتەوە.

ناجی ئەلسەعیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بودجەی گشتی 2021 بە 129 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، لەو بڕەش پێشبینیدەکرێت 32 ترلیۆن کورتهێنان هەبێت، بەوەش خەرجی عێراق بۆ ساڵێک 160 ترلیۆن تێدەپەڕێنێت.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو، لەیاسای بودجەی ئەمساڵدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێنراوە، لەئێستاشدا کە نرخی نەوت لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە، عێراق دەتوانێت کورتهێنانەکانی پڕبکاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ