ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌باره‌ی خراپبون و بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه هاوشێوه‌ی هیندستان هۆشداریده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه نیپاڵ و بڕازیل هاوشێوه‌ی هیندستان روبه‌ڕوی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ببنه‌وه.
مایك رایان ڕێكخه‌ری یارمه‌تی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی له له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زۆربه‌ی وڵاتان رێگه‌یه‌كی به‌دیلیان نیه تا بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌م ڤایرۆسه وزه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و هێزی هه‌وكردنی زۆره، پێویستیشه بڵاوبونه‌وه‌ی خاو بكه‌ینه‌وه.
مایك رایان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "بارودۆخی هه‌ندێك وڵات هاوشێوه‌ی هیندستان له له‌مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كه دۆخێكی مه‌ترسیداری ته‌ندروستی روبه‌ڕویان ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌س نیه بۆ به‌رگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا، چونكه هه‌م به‌رهه‌مهێنانی له‌ئاستی جیهانیدا كه‌مه، هه‌میش یه‌كسانی له دابه‌شكردنیدا به‌سه‌ر وڵاتانی جیهان نیه.
له لاه‌ن خۆشیه‌وه تیدرۆس ئه‌دهانۆم سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له بڕازیل و نیپاڵ له‌مه‌ترسیدایه و ڕه‌نگه به‌مزوانه خۆیان وه‌ك حاڵه‌تی له‌ناكاوی هیندستان بدۆزنه‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ته‌ندروستی هیندستان دوایین ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 4 هه‌زار 187 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، هه‌روه‌ها 238 هه‌زار 270 كه‌سی دیكه توشی په‌تاكه بوون بون.