دادگای پێداچونەوەو ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دادگای پێداچونەوەو ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە

 

 

لەسەر دۆسیەی سزادانی رۆژنامەنووس و چاڵاكوانانی بادینان، هەریەك لە دادگای پێداچونەوەو ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوەو دەڵێن: بەوپەڕی پیشەیی و یاساییانەو سەربەخۆییانەو بێلایەنانە مامەڵەیان كردووە.

دوای ئەوەی دادگای پێداچوونەوە، سزادانی پێنج ڕۆژنامەنووس و چاڵاكوانەكەی بادینانی دووپاتكردەوەو ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەوەی لێكەوتەوە، ئەمڕۆ هەریەك لە دادگای پێداچونەوەو ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە.

لەڕوونكردنەوەیەكەدا هاتووە: سەبارەت بە بڕیاری دادگای پێداچونەوەی هەرێم/ دەستەی سزایی/2 بە ژمارە (468/ دەستەی سزایی 2/2021) لە رێكەوتی (28/4/2021) كە كاردانەوەی جۆراوجۆی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە لێكەوتوەتەوە، ئێمە جەخت لەوە دەكەین كە لە هەموو قۆناغەكانی دادگاییكردن و بڕیاردان لەسەر ئەم دۆسیەیە بە پشت بەستن بە زانیاری، بەڵگە، دیكۆمێنتی دروست، بەوپەڕی پیشەیی، یاساییانە، سەربەخۆییانەو بێلایەنانە مامەڵەمان كردووە.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، كە بەشێك لەو كاردانەوەو هەڵوێست نواندنانە دەچنە خانەی دەستێوەردان لە كاروباری دادگاكان و رێزنەگرتنە لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری. ئەمە لە كاتێكدا كە ئەركی ئێمەو هەموو هاوڵاتیان و لایەنە سیاسی و مەدەنیەكانە كە پابەند بین بە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و حوكمی یاساو بڕیاری دادگاكان.

سەبارەت بە ناوهاتنی كونسوڵخانەكانی ئەمریكاو ئەڵمانیاش ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە ناوهێنانی ناوی ئەو كونسوڵخانانە لەسەر زاری تاوانبارانەوەیەو دادگا ئەوانی بە تۆمەتبار نەزانیوە.

دادگای پێداچونەوەو ئەنجوومەنی دادوەری جەختیشدەكاتەوە كە بڕیارەكە لە بارەی سزادراوانەوە هێشتا پلەی كۆتایی وەرنەگرتووەو قۆناغی دیكەی تانەلێدانی ماوە.


 

هه‌واڵی گرنگ