بەرەبەیانی ئەمڕۆ مووشەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووەكەی چین كەوتە سەر زەوی، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.
(لوقمان حەوێز) شارەزای بواری گەردوونناسی لە ناسا بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە پارچەكانی مووشەكە چینییەكە كەوتۆتە نێو ئاوی باشووری زەریای هیندی لە خۆرئاوای دورگەكانی ماڵدێڤ.
ئەمەو چەند رۆژێكە سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەدەكەن كە چین مووشەكێكی ئاسمانی هەڵداوە، بەڵام لەدەرەوەی گۆی زەوی مووشەكەكە لە كۆنترۆڵ دەرچووەو بۆیە هۆشداری درابوو لە ئەگەری كەوتنە خوارەوەی لە شوێنێك، بەڵام ئەمڕۆ بەرەبەیانی كەوتە نێو ئاوەكانی زەریای هیندی.