كازمی باسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كازمی باسی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم دەكات

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لێژنەیەك پێكهێنراوەو كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

(موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی هاوبەشدا لەگەڵ چەند میدیایەكدا ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی بەغداو هەرێم لەسەر پڕۆژەی بودجەو مادەی (11) باش بوو و بە وردی كاردەكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەنێوان هەردوولا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە جدین لە جێبەجێكردنی یاساكەو بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە كە ئێستا لێژنەیەك كار دەكات بۆ ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان.

 

هه‌واڵی گرنگ