كوشتارگەی سلێمانی لەبارەی بوونی نەخۆشییەك روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوشتارگەی سلێمانی لەبارەی بوونی نەخۆشییەك روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

 

 

كوشتارگەی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكی مەترسیداری ئاژەڵی لە وڵاتانی دراوسێ ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانە بێبنەمان و دوورن لەڕاستییەوەو تەنها بۆ داواكارن هاوڵاتیان خۆیان لە گۆشتی سەرشەقام بپارێزن.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا كوشتارگەی سلێمانی ڕایگەیاند، چەند پەیجێك بە پشت بەستن بەزانیاریەكی هەڵە، هۆشداریان داوەتە هاوڵاتیان لەبارەی هەبوونی نەخۆشیەكی مەترسیدار لە وڵاتانی دراوسێ و قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ لەلایەن نەتەوە یەكگرتووكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دڵنیاتان دەكەین هیچ جۆرە قەدەغەیەكی لەوجۆرە بوونی نیە، قاچاغ لەڕووی یاساییەوە ڕێگەپێدراو نیە، بەدرێژایی ژیانی مرۆڤایەتی نەخۆشیەك هەیە لەڕووی زانستیەوە پێی دەڵێن نەخۆشیە مرۆژەڵیەكان، ئەو نەخۆشیانەش بەكتریا، ڤایرۆسی یاخود مشەخۆرین، لایەنی پەیوەندیدارو كوشتارگەكان بەردەوام لەڕێگەی پسپۆڕانی تایبەتمەندیەوە ڕەتی دەكەنەوەو لەناوی دەبەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، تەنها داواكارین هاوڵاتیان لەگۆشتی سەرشەقام و بێ پشكنراو خۆیان بەدوور بگرن تا دڵنیابن لەتەندروستی خۆیان و خێزانیان و هیچ پێویست بەدڵڕاوكێی ناكات، دووپاتی دەكەینەوە ئەو زانیارییانە بێ بنەمان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ