سه‌باره‌ت به ره‌وشی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ته‌ندروستی روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت: ڕه‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی کودستان له ژێر كۆنترۆڵ دایه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دكتور سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لەگەڵ ئەوەی حکوومەتی هەرێم هەموو ڕێکارێکی گرتۆتەبەر بۆ کۆنترۆڵی دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، بەڵام دەبێت هاوڵاتییانیش بەردەوام بن لە بەستنی ماسک و جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان.
له به‌شێكی لێدوانه‌كه‌یدا وەزیری تەندروستی وتیشی: ڕه‌وشی كۆرۆنا له هه‌رێمی کودستان له ژێر كۆنترۆڵ دایه و، حكومه‌تیش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌زووترین كات ڤاكسینی كۆرۆنا دابین بكات و، زۆرترین هاوڵاتی ڤاكیسن وه‌ربگرن.
وەزیری تەندروستی ئاشكرایكرد، لەڕۆژانی جەژندا دەسەڵاتی تەواو دراوه بە ئیدارەی پارێزگاکان، بۆ لێپرسینه‌وه لەو شوێنانەی کە پابەندی ڕێنماییەکان نابن.