کاندیدی پارتی کرێکارانی بریتانیا، سادق خان كه به ڕه‌چه‌له‌ك پاكستانیه‌و موسڵمانه، بۆ جاری دووه‌م، له هه‌ڵبژاردنه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو،به پارێزگاری لەندەن هه‌ڵبژێردریایه‌وه.
تۆڕی هەواڵی "سکای نیوز" بڵاویكرده‌وه، سادق خان، پارێزگاری ئێستای لەندەن، لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا، بۆ دووەمجار بووە براوەی هەڵبژاردنەکە و، ملیۆنێک و دوسەدو شەش هەزار و سی و چوار دەنگی بەدەستهێنا.
سادق خان تەمەنی 50 ساڵانه‌و، لە کۆچبەرەکانی پاکستان لەدایکبووە و، لە بنکەی نیشتەجێبونی کۆمەڵایەتی گەورە بووە، لە ساڵی 2016دا بووە یەکەم سەرۆک پارێزگاری مسوڵمانی له‌نده‌ن.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، ركابه‌ری "سادق خان"، كه کاندیدی پارتی پارێزگارانی بریتانا "بۆریس جۆنسن" سەرۆکایەتی دەکات نۆسەدو حەفتاو حەوت هەزار و شەشسەد و یەک دەنگی بەدەستھێنا.