ڕێكخه‌ری یارمه‌تی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی رایگەیاند: به‌كارهێنانی ڤاكسین به‌س نییه بۆ به‌رگرتن له زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا، چونكه هه‌م به‌رهه‌مهێنانی له‌ئاستی جیهانیدا كه‌مه‌و، هه‌میش به یه‌كسانی به‌سه‌ر وڵاتانی جیهان دابه‌ش ناكرێت.
مایك رایان ڕێكخه‌ری یارمه‌تی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی جیهانی رایگەیاند: زۆربه‌ی وڵاتان رێگه‌یه‌كی به‌دیلیان نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌م ڤایرۆسه وزه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه و، هێزی هه‌وكردنی زۆره، پێویستیشه بڵاوبونه‌وه‌ی خاو بكه‌ینه‌وه.
ڕێكخه‌ری یارمه‌تی فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی وتیشی: له ئێستادا بارودۆخی هه‌ندێك وڵات هاوشێوه‌ی هیندستان له له‌مه‌ترسیدایه و، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه دۆخێكی مه‌ترسیداری ته‌ندروستی رووبه‌ڕوویان ببێتەوە، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو وڵاتی "نیپاڵ و به‌رازیل" كه له دۆخێكی مه‌ترسیداردان.
شایه‌نی باسه، ته‌ندروستی هیندستان دوایین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 4 هه‌زار 187 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و، 238 هه‌زار 270 كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون.