به هۆی نزمبوونهوهی ئاستی ئاو له دهریاچهیهكی پارێزگای بورسای توركیا، پاشماوهی كهنیسهیهك دۆزرایهوه، كه مێژووهكهی بۆ سهدهی چوار یان پێنجی زاینی دهگهڕێتهوه و، لهسهردهمی بێزەنتنییەکانەوە درووستکراوە.
رۆژنامەی “دەیلی سەباح”ی تورکی بڵاویکردەوە، دوای ئهوهی لە ماوەی رابردوودا، ئاستی ئاو لە دەریاچەی ئیزنیکی سەر بە پارێزگای بورسای تورکیا كهمی كرد، پاشماوەی کەنیسەیەکی ژێرئاوکەوتوو دۆزرایەوە، کە مێژووی ئەو کەنیسە بۆ ١٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
رۆژنامهكه ئاشكرایكردووه، نەخشەی کەنیسەکە، دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیاو، شارەزایانیش بە سوود وەرگرتن لە پشکنینە شوێنەوارییەکان، مێژووەکەی بۆ سەدەی “چوار یان پێنج”ی زاینی دەگەڕێننەوە، كه وەک رێزێک لە نزیک گۆڕی قەشە “نیوفوتس”، لەلایەن بێزەنتنییەکانەوە درووستکراوەو، تەنها ٢٠ مەتریش لە کەناراوی دەریاچەکەوە دوورە.
شارهزایانی بواری شوێنهوار دهڵێن: کەنیسەکە لە ئاکامی بومەلەرزەیەکەوە لەساڵی ٧٤٠ی زانییدا کەوتۆتە ژێر دەریاچەکەوەو، لەساڵی ٢٠١٥شدا، کاتێک هەڵمەتی گەڕان و لێکۆڵینەوە لە کەنیسەکە دەستیپێکرد، ژمارەیەک شوێنەواری ئەندازیاری گرنگی ئەو سەردەمە دۆزرانەوە.