كوردیو
ڕووداوێكی هاتوچۆ لە شاری سلیمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی بڵاویكردووەتەوە،"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 9-5-2021 کاتژمێر 6:50 خولەک لەسەر ڕێگای کەرکوک-سلێمانی نزیک تەنیاڵ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان (3) سێ ئوتومبێلدا روویدا".