وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی خوێندن راگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی دەستپێكردنەوە و كۆتاییهاتنی خوێندن راگەیەندرا

كوردیو

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ ئاشکرا دەكات و رایدەگەیەنێت،"لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت".

ئەمڕۆ یەكشەممە 9-5-2021 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  "بڕیارە لە 16-5-2021 پرۆسەی خوێندن دەستپێبکەینەوە، لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی".

ئاماژەی بەوەشدا،"بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پەسەند کراوە".

وتیشی، "هەوڵمانداوە بۆ دابینکردنی ئامێری فێنكکەرەوە بۆ قوتابخانەکان و بەردەوامین، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەکی کەم لە وەرزی گەرما دەمێنێتەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ