دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لە گەڕەکێكی شاری سلێمانی ، شه‌ڕ له نێوان چه‌ند گه‌نجێك دروستبوو، یه‌كێك له گه‌نجه‌كان برینداركرا، ئه‌مڕۆ له گیانی له‌ده‌ستدا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر، لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی، گەنجێک بریندار کرا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: شەڕەکە لە نێوان چەند گەنجێکدا رویداوه‌و، لەکاتی شەڕەکەدا تەقەکراوە و، خەنجەر بۆکسیش بەکارهێنراوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان گەنجەکە ناوی "محەمەد مەحمود"ە و، تەمەنی 22 ساڵ بووە.