بههەبوونی سەرپێچی و شێوازی ناتەندروستی هەڵگرتنی دەرمان، لەشێری هەولێر حەوت کۆمپانیای بەرهەمە دەرمانسازییەکان داخران، لهمبارهیهوه بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ههولێر زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ههولێر ئهمڕۆ یەکشەممە بڵاویكردهوه، بەشی پۆلیسی شارەوانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرو، لەگەڵ هۆبەی چاودێریی بازاڕی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی دەرمان، پشکنینیان بۆ ژمارەیەک کۆمپانیا کرد.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون، بەهۆی هەبوونی سەرپێچی و شێوازی ناتەندروستی هەڵگرتنی دەرمان لە کۆگاکاندا، حەوت کۆمپانیای دەرمانیان داخست.