شانازی بکە موسڵمانیت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شانازی بکە موسڵمانیت

- نیوەی سەر زەوی گەڕاوم و سەرم کردووە بەناو هەرچی مەعبەددا هەیە، نەمدیوەو نییە وەك مزگەوت و ئیسلام.
 
- ئیسلام تاکە دینە بە بوون و نەبوونی دەستەڵاتی سیاسیش هەردەم گەشە دەکات.
- دین و فکر و سیستم و گشت ئایدۆلۆژییەکان دوای نەمانی دەستەڵاتی سیاسی وەك دوکانی سیاسی ماونەتەوە، جگە لە ئیسلام نەبێ.
- ئیسلام تاکە دینە کە ڕۆحیەتی بە زیندووی هەمیشە گەشاوەیەو دەدرەوشێتەوە.
- ئافرەتانی دونیایان هەڵخەڵەتاند و ڕووتیان کردنەوە! موحەجەبەکان نەبێ کە گیریان بە دەستیانەوە خواردووە!
- سەیر نییە لە ئەوروپا کە زۆرترین ڕووتی تێیدا باوە کەچی چاری ئافرەتانی نەك موحاجەبە بەڵکو مونەقەبەش ناکەن، هەتا بەرەنگاری یاساو غەرامەکەشیان دەبنەوە!
- بەڵێ ئەوە هێزی ئیسلامییە کە بەبێ دەستەڵاتی سیاسی و حوکمیش هەردەم گەشە دەکات.
- ئیسلام پڕشانازیترین دینە لەسەر زەویدا.
- تۆ کە مسوڵمانیت دڵت خۆشبێ کە ئەندامی لەناو گەورەترین موئەسەسەدا و هیچ قوژبنێکی ئەم هەسارە نییە سەفارەتێکی تۆی تێدا نەبێ !
- کە هەریەك لەو سەفارەتانە ڕۆژانە ٥ جار پڕ بە دەم هاواری تێدا دەکرێ و دەوترێ اللە اکبر اللە اکبر.

 

هه‌واڵی گرنگ