لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند:لە ماوەی ٢٦ رۆژی مانگی رەمەزان، ١٢٢ شوێن داخراوە، کە پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەماوەی ٢٦ رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزاندا لیژنەھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی حەفت ھەزار و ٨١٥ سەردانی شوێنەکان گشتییەکانیان کردووە و لە کۆی سەردانەکان ٨٢٥ سەرپێچی تۆمارکراوە.
ئەوەشی خستەڕوو: لەو ماوەیەدا ١٢٢ شوێن داخراوە، کە پابەند نەبوون بە رێنماییەکانەوە و٥٥٠ پسوڵەی ئاگادارکردنەوە بۆ شوینەکان کراوە و ھەروەھا ١٢ کەیسیان رووبەرووی دادگا کردووەتەوە.
قایمقامی سلێمانی گوتیشی: ٥٢ تەن مەوادو خۆراكی ماوە بەسەرچوو، کە دەستیان بە سەردا گیرابوو لەناوبراون و ٤٨ ملیۆن ٢٥٠ ھەزار غەرامەی ئەو شوێنانە کراوە، کە پابەند نەبوون.