وه‌زیری ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو له حكوومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند كه ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات به‌ڕێژه‌ی 50 له‌سه‌دا كه‌میكردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 9 ی ئایاری 2021 مه‌ھدی ره‌شید حه‌مدانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رنه‌دانه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه، ئاستی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات 50 له‌سه‌دا كه‌میكردووه و ھه‌روه‌ھا ئاوی زێی بچووك به‌ڕێژه‌ی 70 له‌سه‌دا كه‌میكردووه".
وه‌زیری ده‌رامه‌ته‌كانی ئاو له حكوومه‌تی عێراقباسی له‌وه‌ش كرد،"به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ئێران به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئاوی رووباری سیروان-یش له پارێزگای دیاله كه‌میكردووه".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ،كه تا ئێستا حكوومه‌تی ئێران، ھیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام داوایان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه كه ده‌ست به گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له‌نێوان ھه‌ردوو وڵات‌دا.