قەڵادزێ... دوو كەس بە بڕیكی زۆری ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قەڵادزێ... دوو كەس بە بڕیكی زۆری ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

بنكەی ئاسایشی هەلشۆ دەستگیركردنی دوو کەسی بە سێ کیلۆ و نیو ماددەی هۆشبەرەوە لە قەڵادزێ ڕاگەیاند، کە ویستویانە ئەو ماددە هۆشبەرە بنێرن بۆ دەرەوەی ووڵات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكى بنکەى ئاسایشى هەڵشۆ، ڕۆژی 6 ی 5 ی 2021 دووو تۆمەتباریان بەناوەکانى (م,ئ,ه) و (م,ع,ب) دەستگیرکردووە، كە هاوكات سێ كیلۆو نیو ماددەی هۆشبەریان لە جۆری (تلیاك) پێبووە، ویستویانە ئەو ماددە هۆشبەرە لە ڕێگەی نوسینگەیەكی پۆستەو گەیاندندا لەناو شاری قەڵادزێ‌ بنێرن بۆ سلێمانی و لە وێشەوە بۆ دەرەوەی ووڵات.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە ئێستادا تۆمەتباران ڕاگیراون بە مادەی (26) لە ( یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بەردەوامە.

 

هه‌واڵی گرنگ