کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی ئاشكرایدهكات، قازانجیان زیادیکردووە و لە سێ مانگی رابردوودا 24 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە.
کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی لە راپۆرتێکدا ئاماژه بهوه دهكات، ئاماژە بە زیادبوونی پوختەی قازانجەکانی دەکات لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان سێ مانگی ساڵی رابردوو.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، قازانجەکە بە جۆرێکە سێ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو ١٧ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە.
له راپۆرتەکهدا هۆکاری زیادکردنی قازانجی کۆمپانیاکە ئاشكرادهكات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خەرجیەکان و زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنان بە ریژەی لە ٩٪ و بەرزبوونەوەی نرخی غاز.