دژه تیرۆری كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، گرووپێك هه‌یه به ناوی CTG كه سه‌ر به لاهوور جه‌نگی و براكانیه‌تی و پابه‌ند به رێكار و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانییه‌وه نین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م9ی ئایاری 2021 ، دژه تیرۆری كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنیه‌ه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاندووه، دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی بنكۆڵكاری له ماڵپه‌ری یاهوونیوزی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنی به ئامانجگرتنی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كه تێیدا ناوی دژه تیرۆری كوردستان هاتووه، "لێره‌وه بۆ هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین، دژه تیرۆری كوردستان ناسراوه به CTD وه دوور و نزیك پێوه‌ندی به زانیارییه‌كانی ناو ئه‌و راپۆرته و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه نییه و لێی بێ ئاگایه".
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" گرووپێك هه‌یه به ناوی CTG كه سه‌ر به لاهوور جه‌نگی و براكانییه‌تی و پابه‌ند به رێكار و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانییه‌وه نین و له ده‌ره‌وه‌ی یاسای ژماره4ی ساڵی 2011ی په‌رله‌مانی كوردستان كار ده‌كات كه تایبه‌ته به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان-عێراق"
دژه‌تیرۆری كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌كه له راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی یاهوونیوزدا به روونی باس له‌م تێوه‌گلان و به‌شدارییه‌ی هێزه‌كانی CTG ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له راپۆرته‌كه‌دا به روونی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پێوه‌ندییان به لاوێن ئازادی گوته‌بێژی لاهوور جه‌نگییه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌شداریی و تێوه‌گلانیان له به ئامانجگرتنی قاسم سوله‌یمانیدا بده‌ن.
دژه تیرۆری كوردستان پێشنیار ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی رژد له‌سه‌ر ئه‌و راپورته بكات بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بو رای گشتی ئاشكرا بكرێن.