قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بڵاویكردووەتەوە،" لە ڕێکەوتی 9-5-2021 لەلایەن بەڕێوەبەڕایەتی ئاسایشی ھەولێر (ھۆبەی ئابوری) لەنزیک مەیدانی مریشکفرۆشان توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی(5)پێنج تۆن خورمای جۆراوجۆری ماوەبەسەرچوو و ناتەندروست و نەشیاو بۆ خواردن لە شوێنێکی گەرم و بەدەر لە ڕێنماییەکانی تەندروستی".
ئاماژەی بەوەشداوە،"خاوەنەکەی ھەولیداوە بەشێوازی دیكە و شاراوە لەڕێگای بەکارھێنانی دۆشاو و شتی ترەوە لەناو سەبەتە و قاپی پلاستیک لەناو بازاڕی شاری ھەولێر،لەسەر مێز و عارەبانە ساغی بکاتەوە".
دەشڵیت،"لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر پشکنینی پێویستی بۆ ئەنجامدرا،دەرکەوت ئەم جۆرە خورمایە بەھیچ شێوەیەک شیاونیە بۆ خوارنی مرۆڤ".