كوردیو
تەندروستی هەولێر ئەو كەسانە ئاگادار ەكاتەوە كە ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و رایدەدەیەنێت،"ئەمڕۆ و سبەینێ دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەم".
لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكردووەتەوە،"ئەو هاووڵاتیانەی کە یەکەم ژەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای جۆری(فایزەر)یان لە 21 تاوەکو 28 رۆژ لەمەوبەر وەرگرتووە، ژەمی دووەم لە رۆژانی دووشەممە 10-5-2021 و سێشەممە 11-5-2021 لە کاتژمێر 8:30 بەیانی تاوەکو 5 ئێوارە دەتوانن وەربگرن''.
ئاماژەی بەوەشداوە، ''بۆ ئەم مەبەستە سەردانی (سەنتەری پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا) بکەن لە نەخۆشخانەی رزگاری''.