ئەو ڤیتامینانەی نە حەبن و نە زیاد دەكرێنە سەر خواردن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو ڤیتامینانەی نە حەبن و نە زیاد دەكرێنە سەر خواردن

 

 

ڤیتامینەكان بەشێوەی حەب، دەرزی یان شڕوب هەن، هەندێك جاریش زیاد دەكرێنە ناو خواردنی دروستكراوی دیكە، بەڵام چەند ڤیتامینێك هەن كە حەب و دەرمان نین، ناشخرێنە ناو خۆراك، لە پێویستیدا هیچیان كەمتر نیە لە ڤیتامین دی، سی و بی ... هتد.

1. یەكێك لەو ڤیتامینانە كۆڕو تێكەڵاویە لەگەڵ مرۆڤەكان، ژیانی كۆمەڵایەتی پێویستیەكی دیارە لە پێكهاتەی هەڕەمی ماسلۆ، وە بۆ تەندروستی دەروونی زۆر پێویستە، خەریكە ئەو ڤیتامینە لەبەر لێشاوی میدیاو تۆڕەكان كزو نابوت دەبێت، بەتایبەتی بۆ هەندێك لە گەنجان، با هەوڵ بدەین ڤیتامینی (مەدریس) و (سیلەی ڕەحم) بپارێزین لە فەوتان.

2. حەسانەوەو ڕامان، بیر كردنەوەی خۆ ویستانەو حەسانەوەی جەستەیی و هزری پێویستە ڕۆژانە لە بەرنامەی ژیانماند هەبن، بەاتایبەتی خەونێكی ئاسودەو لەسەر یەك هۆكارێكە بۆ چوست بونەوەو گوڕ پێدانەوەی خودی خۆمان، هەوڵدان بۆ پیادەكردنی ئەو ڤیتامینە ئەركێكی تەندروستیە بۆ خۆمان و منداڵەكانمان.

3. ڤیتامینی ڕابەر، مرۆڤ زۆر جار پێویستی بە یەكێكی لەخۆی گەورەتر هەیە پەنای بباتە بەر، حەز دەكات مرۆڤێكی كۆڵەگە هەبێت پشتی پێ بدات، كەسێكی بە ئەزموون هەبێت لەكاتی پێویستیدا ڕاوێژی پێ بكات و پرسیارەكانی وەڵام بداتەوە، دەكرێت ئەو كەسە باوك، دایك، مامۆستای ئایینی، هاوڕێیەكی ژیرو بە ئەزموون یان كۆمەڵناس و دەرونناس بێێت كە متمانەی پێ بكرێت، هەوڵدان بۆ پاراستن و برەو پێدانی پرس و ڕاوێژ ژیانی مرۆڤ خۆشتر دەكات پێشگیری لە كێشە دەرونی و كۆمەڵایەتیەكان دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ