رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ھێزێکی سەربازی کە پێکهاتووە لە هەزار و ٢٠٠ کارمەند بەناوی پاراستنی یاسا لە بەغداوە بۆ کەرکووک بەڕێکەوتن و لەئێستادا ئەو ھێزە لە قەزای دووبز، ناحیەی سەرگەڕان و ناحیەی پردێ جێگیرکراون.
لەمبارەیەوە ناسر ھەرکی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندوە: "ھێزەکە لە چوار فەوج پێکھاتووە و لەئێستادا لە دەورووبەری کەرکووک جێگیرکران کە هەزار و ٢٠٠ سەربازی سوپای عێراقن".
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ناوبراو ئەو ھێزە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی ئەو ناوچانەی دەکەنەوە نێوان ھەردوو ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان و لە سێ ناوچەی سنووری قەزای دووبز جێگربوون.