په‌یامنێرێكی عێراقی له‌لایه‌ن چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا، بەهۆیەوە دۆخی ته‌ندروستیی خراپه و ده‌وروبه‌ری سه‌ری بریندار بووه.
چەند میدیایەكی عێر اقی بڵاویان كردەوە ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ی ئایار، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن په‌یامنێری كه‌ناڵی فوراتی ئاسمانیی عێراقی كردووه.
ئاماژە بەوەشكراوەكە ڕووداوه‌كه له باشووری شاری دیوانیه ڕووی داوه، په‌یامنێره‌كه به سه‌ختی بریندار بووه و به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیره.
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە رۆژی شەممە ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له چالاكوانێكی مه‌ده‌نی به ناوی ئیهاب وه‌زنی له نزیكی ماڵه‌كه‌ی خۆی له كه‌ربه‌لا كرد، به‌ڵام ئه‌میان ڕاسته‌وخۆ بووه هۆی مردنی، ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆش دووه‌م تاوانی ئه‌و ده‌سته نه‌ناسراوه‌یه و میدیاكاران و چالاكانی مه‌ده‌نیی هێناوه‌ته ده‌نگ، داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه بدۆزرێنه‌وه.