سەبارەت بە راپۆرتەكەی یاهو نیوز لە باره‌ی كوشتنی قاسم سولەیمانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەبارەت بە راپۆرتەكەی یاهو نیوز لە باره‌ی كوشتنی قاسم سولەیمانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

سەبارەت بە راپۆرتەكەی "یاهو نیوز" لە بارەی كوژرانی قاسم سولەیمانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەوەی راستەوخۆ و، ناڕاستەوخۆ دەستی لەو كرده‌یه‌وه‌ هه‌بووبێت سزا دەدرێت.

سەبارەت بە راپۆرتەكەی "یاهو نیوز" لە بارەی كوژرانی قاسم سولەیمانی، كە تیایدا باس لە رۆڵی چەند ئەفسەرێكی كوردیش كرابوو، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هیچ یەك لەو راپۆرتانە شاراوە نین لە لایان و لە راستی و دروستی ناوەرۆكەكەیان دەكۆڵنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەو كەسانەی راستەوخۆ و، ناڕاستەوخۆ بەشداریان لە كوشتنی سولەیمانیدا كردووە، لە هەر وڵاتێك بن بە دڵنیاییەوە بەرپرسیارێتی سزایی و، یاسایی دەكەوێتە ئەستۆیان و، لە رێگەی تایبەتی خۆیەوە سزا دەدرێت.
شایه‌نی باسه‌، ماڵپەڕی "یاهو نیوز"ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا وردەكاری كوژرانی قاسم سولەیمانی بڵاوكردەوە و، تیایدا باسی لەوەكردبوو، چەند ئەفسەرێكی سەر بە دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان بەشداریان لە جێبەجێكردنی ئەو پلانەدا كردووە.
لەبەرامبەریشدا، هەر دوو هێزی دژە تیرۆری هەرێم، كە سەر بە پارتی و یەكێتین رەتیانكردەوە به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵیان لە كوشتنی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسدا هەبووبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ