حیزبێك بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق هەڵپەسارد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حیزبێك بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق هەڵپەسارد

بەهۆی تیرۆركردنی چالاكوانێكیان لەشاری كەربەلاو، به‌رده‌وامی تاوانه‌كان دژی ده‌نگه‌ ئازاده‌كان، حزبێك بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق هەڵپەسارد.

لەڕاگەیەنراوێكدا، حزبی شیوعی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، چالاكوانی مەدەنی "ئیهاب وەزەنی" لەلایەن گروپی "چەكە بێدەنگەكانی" سەر بە گروپە چەكدارییەكان تیرۆركرا، ئەوەش دوای ماوەیەكی كەم لەوەی هێزە ئەمنییەكانی كەربەلای ئاگاداركردۆتەوە، كە هەڕەشەی تیرۆركردنی لەسەرە، بەڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ هیچ پاراستنێكی بۆ دابین نەكرا.
حزبی شیوعی ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم تاوانە دژی دەنگە ئازادەكان بوو، كە لەلایەن ئەو گروپانەوە ئەنجامدراو، بە ئازادی دەسوڕێنەوەو، چالاكییە تاوانكارییەكانیان دژی چالاكوانان و، خۆپیشاندەران و، شۆڕشگێڕان ئەنجام دەدەن، كە زنجیرەیەكی تیرۆركردنیان ئەنجامداوە، بەبێ ئەوەی بەرپەرچ بدرێنەوە.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كدا، حزبی شیوعی عێراقی دەڵێت: به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌وه‌، بەشداریكردنی حزبه‌كه‌مان لە هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق هەڵدەپەسێرین، تا ئەو كاتەی حكومەت و دەسەڵاتی یاسادانان ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە و، جدی دەگرنەبەر بۆ سنوردانان بۆ ئەو زنجیرە تیرۆركردن و تاوانانەی ئەنجام دەدرێن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ