بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆسەر یەکێک لە گەورەترین بۆری سوتەمەنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆشکی سپی باری نائاسایی لە ژمارهیهك ویلایەتدا راگەیاند.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بههۆی بوونی هێرشی ئەلیکترۆنی لەسەر یەکێک لە گەورەترین بۆرییەکانی سوتەمەنی، کۆشکی سپی لە ١٧ ویلایەتی ئەمریکادا باری لەناکاوی راگەیاند، کە ویلایەتەکان بریتین لە: "ڤێرجینیا، ماریلاند، دیلاوێر، ئەرکینساس، فلۆریدا، جۆرجیا، کنتاکی، لویزیانا، میسیسیبی، نیوجێرسی، نیویۆرک، کارۆلینای باکور، پەنسیلڤانیا، کارۆلینای باشور، تینیسی، تەکساس و ئالاباما."
کۆشکی سپی ئاشكرایكردووه، لێکۆڵینەوەکان هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتاییدان و، ناسنامەی هێرشبەرە ئەلیکترۆنییەکان دیار نییە.
جێگهی باسه، ئەو بۆرییە سوتەمەنییە بە یەکێک لە گەورەترین بۆرییەکانی هەڵگری سوتەمەنی دادەنرێت و، هەریەکە لە بەنزینی ئۆتۆمبێل، فڕۆکە و دێزڵی تێدایە، کە رۆژانە بڕی ٢.٥ ملیۆن بەرمیل واتە ٪٤٥ی پێداویستی کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا پڕدەکاتەوە.