کەمێک پێش ئێستا وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای وهزارهتهكهی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک و، لەلایەن پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت و بەرپرسانی باڵای شارەکە پێشوازیان لێکرا.
بهرهبهیانی ئهمڕۆ دووشهممه، عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێڕاق بەیاوەری عەبدول ئەمیر شهمەری جێگری فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەکان و، ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای وەزارەتەکە گەیشتۆتە کەرکوک و، بەنیازن لەگەڵ ئیدارەی پارێزگا و دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە كۆببونهوهو، پرسی پەرەسەندنی پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان تاوتوێ بكهن.
به پێی سهرچاوهكان، لە کۆبوونەوەکاندا، پرسەکانی دانانی پلانێکی ئەمنی نوێ بۆ ڕۆژانی جەژن و، ڕۆژانی دواتر و چاوخشاندنەوە بەپلانە ئەمنیی و سەربازییەکان و هاوکاریکردنی زیاتری دەزگا ئەمنییەکانی شارەکە، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.