لەگەڵ ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار هۆشیاری لە نەبوونی بینای پێویستی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان دراوە، لەئێستادا دەوترێت شارەوانی سلێمانی بەنیازی فرۆشتنی حەوت قوتابخانەیە لەبەرژەوەندی سێ بازرگان .
لاپەڕەی مامۆستایانی سلێمانی فەزاحەتێكی گەورە لە سلێمانی ئاشكرا دەكات و بڵاویكردەوە: سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەنیازی فرۆشتنی حەوت قوتابخانەیە لەبەرژەوەندی سێ بازرگان .
لاپەڕەی مامۆستایانی سلێمانی ناوی پێنج قوتابخانەی لەو قوتابخانانەی كە بڕیارە بفرۆشرێت بڵاوكردەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
ئامادەیی سەڵڵاحەدین
دواناوەندی گۆیژە
قوتابخانەی گۆیژە
قوتابخانەی شێخ مەحمود
ئامادەیی بازرگانی ئێواران