ئهمڕۆ دووشهممه، لەشاری هەولێر ژنێکی بەتەمەن ڕایگەیاند: دوو ساڵ لەمەوبەر کوڕەکەی کوژراوە، بەڵام تاوهكو ئێستا تاوانبارانی ڕووداوەکە دەستگیرنەکراون و، داوا له لایهنه پهیوهندیدارهكان دهكات مافی بۆ وەربگرنەوە.
لە کۆنگرهیهكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ دووشەممە 10-5- 2021، ژنێکی بە تەمەن لەشاری هەولێر ڕایگەیاند: لە 24- 8- 2019، کوڕە تاقانەکەم کە ناوی هیمداد بووە، لەلایەن کەسێکەوە کوژرا، بەڵام تائێستا هیچ کەس لەسەری دەستگیرنەکراوە.
ئهو دایكه وتیشی، له دوای ڕووداوەکە کەسێک لەسەر کوشتنی کوڕەکەم دەستگیرکرا، بەڵام بە واستەو، بەشێوەیەکی نایاسایی ئازاد کرا، بکوژی سەرەکیش کە ناوی "س، ش" هەڵهاتووەو، تائێستا دەستگیرنەکراوە.
دایکی هیمداد ئاماژەی بەوەشکرد، کوڕەکەی هاوشێوەی تاوانێکی تیرۆریستی كوژراوه، چونکە دوای ئەوەی کوشتویانە، تەرمەکەی سوتێنراوەو، دواتر ڕۆنی ڕەشی پێداکراوەو، بەتەواوی تەرمەکەی شێوێندراوه.
ئهو ژنه، داوای لە سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ کرد، بکوژانی کوڕەکەی د ەستگیربکەن و، مافی بۆ وەربگرنەوە.
له كۆتاییدا ئهوژنه باسی لەوەشکرد، کوڕەکەی بە بەبێ باوکی گەورە کردووهو، ئێستا تەنها خۆی و لهگهڵ دوو کچەکەی ماونهتهوه، بارودۆخی دەروونی زۆر خراپە و، داوادەکات بکوژی کوڕەکەم دەستگیر بکرێت.