فراكسیۆنی یەكێتی هێرشی توند دەكاتە سەر حكومەتی هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فراكسیۆنی یەكێتی هێرشی توند دەكاتە سەر حكومەتی هەرێم

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دروستكردنی دەنگۆیەك بۆ لابردنی ئەزمەیەكی واقعی كە لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان هەیە پەڕەیەكی سوتاوەو ئازادی رادەربڕین لەهەرێمی كوردستان لەژێر پرسیاردایە.

لەمبارەیەوە زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: سپاردنی ئەزمەیەك بە ئەزمەیەكی دیكە وەرەقەیەكی سوتاوەو خەڵك پرسە گرنگەكانی وەك نەبوونی مووچە و قەیرانی دارایی و حوكمدراوانی بادینان و كاڵبوونەوەی ئازادی رادەربڕینی بیرناچێتەوە.

ناوبراو وتویەتیشی: پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان شانازی بە ئازادی رادەربڕین و ئاسایش و ئارامییەوە دەكرد كە لەو پێناوەدا قوربانی زۆری داوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی نادادپەروەری لەكەیسی حوكمدراوانی بادینان لەناوخۆی هەرێم و تەنانەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش ناڕەزایی زۆر هەیە و داوای ئازادكردنی ئەو حوكمدراوانە دەكرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: بەهۆی هەندێك بیركردنەوەی تەسكی شەخسی، لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرووی ئازادی رادەبڕینەوە لەژێر پرسیاردایەو پەیوەندییەكانی دینای دەرەوەی كاڵبوەتەوەو وڵاتان رەخنەی لێدەگرن.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، خەڵكی هەرێمی كوردستان سود لەدروستبوونی ئەزمەیەك بۆ لابردنی ئەزمەیەك نابینن و هیوادارم ئەو حزبانەی دەیانەوێت ئەو پەڕە سوتاوە بەكاربهێنن، بەخۆیاندا بچنەوەو لەبری ئەوە چارەسەری قەیرانی دارایی و بێ مووچەیی و هەموو ئەو كێشانە بدەن كە بەرۆكی خەڵكی گرتووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ