سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی كه‌ربه‌لاو، كوشتنی چالاكوانێكی مه‌ده‌نی، له تویتێكدا ڕێبەری رەوتی سەدر داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌ت و هاوڵاتیان ده‌كات و، ده‌ڵێت: پێویسته هاوڵاتیان کۆنترۆڵی خۆیان بکەن و ئارام بن.
له تویتێكدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، موقتەدا سەدر، ڕێبەری رەوتی سەدر بڵاویكرده‌وه، پێویسته هه‌مووان پابه‌ندبن به مەرجه‌كانی بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکان، كه لەچوارچێوەی شەرعیەت و عەقڵانیەت و کۆمەڵایەتی و نیشتیمانیدا بێت.
ڕێبەری رەوتی سەدر ده‌ڵێت: ئێستا دەڵێم و پێشتریش باسم کردووە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەر پڕۆسەیەکی دیموکراتیدا، دژایەتیەکانی هێزی شەڕ لە دژیان بەدەردەکەوێت ئەوەش بەکوشتن و تۆقاندن و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەیه، بەڵام ئەوان له هێزه شه‌رانگێزه‌كان بەهێزترن.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌و، کوشتنی چالاکوانانیش، ڕابەری ڕەوتی سەدر وتی: ئەو کردەوانە کاری ترسنۆکەکانە، ئەوانەی کە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی هاوڵاتی و نیشتیمان بگەیەنن.
له به‌شێكی تویته‌كه‌یدا، موقتەدا سەدر داوا لەحکومەتی عێراق دەکات، تاوانبارانی کوشتنی چالاكوانان بدرێنە دادگا و سزای دادپەروەرانە بدرێن و، داواش لە هاوڵاتیان دەکات ده‌رونیان کۆنترۆڵ بکەن و ئارام بن.