ژماره‌ی قوربانیانی مزگه‌وتی ئه‌قسا گه‌یشته‌ ٣٠٥ كه‌س
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژماره‌ی قوربانیانی مزگه‌وتی ئه‌قسا گه‌یشته‌ ٣٠٥ كه‌س

ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانی توندی پۆلیسی ئیسرائیل بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا قودسی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو برینداربوون گه‌یشتووەته‌ ٣٠٥ كه‌س.

لەمبارەیەوە مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئاكامی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی پۆلیسی ئیسرائیل ٣٠٥ كه‌س برینداربوون كه‌ ٢٢٨یان له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن و برینی حه‌وت كه‌سیان قورسه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پۆلیسی ئیسرائیل كه‌ له‌ به‌یانییه‌وه‌ به‌ گازی فرمێسكڕێژ، گولـله‌ی پلاستیكی و بۆمبی ده‌نگی هەوڵیدا بڵاوه‌ به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكات له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا، دوای چوار كاتژمێر له‌ مزگه‌وته‌كه‌ كشانه‌وه‌.

ماوه‌یه‌ك ده‌روازه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ داخران و دوای كشانه‌وه‌ی پۆلیسی ئیسرائیل جارێكی دیكه‌ ده‌روازه‌كانی حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ كرانه‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ