حکومەتی هەرێم، پەخشى 30 کەناڵی تەلەفزیۆنی لەسنوری پارێزگای دهۆک بەهۆى نەبوونى مۆڵەتى کارکردن رادەگرێت.
بەپێیى نوسراوێکى وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کەواژۆی ئه‌یاد نه‌قیب خان ئاڤده‌ل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆکى لەسەرە، ئاماژە بەوەکراوە، له‌ژێر رێنمایی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم خاڵی دوه‌می مادده‌ی پێنج له بڕگه‌ی پێنجی ژماره 1ی ساڵی 2014، به‌هیچ جۆرێك نابێت كه‌ناڵ به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكات.
ئاماژە بەوەشكراوە كە كه‌ناڵه‌كانی (نیوماكس، نیبه‌ر ، بفرین، هه‌ڤره‌نگ ، نوبار، تاڤ، ئۆرسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقڵ، یه‌كگرتو، بادینان، هه‌ست، بیلان، گه‌لا ئاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شیلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا دیكۆمێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داستیا، ATV، MTV) ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، به راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانتان، تاوه‌كو رێكاره‌كانی ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت ته‌واو ده‌كه‌ن.
شایەنی باسە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆک هۆشداری دەدات بەو کەناڵانە، ئەگەر بەبێ مۆڵەت بەردەوام بن لەپەخشکردن، رووبەڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.