ئه‌بو یاسر یاریده‌ده‌ری جیهادی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئاماده‌یی هێزه‌كانیانی بۆ به‌رگریكردن له مزگه‌وتی ئه‌قسا و شه‌ڕكردن دژی ئیسرائیل ده‌ربڕی.
لەمبارەیەوە ئه‌بو یاسر یاریده‌ده‌ری جیهادی موقته‌دا سه‌در له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووە: "دوای به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده موقته‌دا سه‌در فه‌رمانده‌ی به‌رگری نیشتمانی عێراقی، ئێمه ئاماده‌یی ته‌واو ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی به‌هادار و به‌نرخ به شوێنه پیرۆزه‌كان بده‌ین، كه گرنگترینیان قودسی پیرۆز و مزگه‌وتی ئه‌قسایه".
ناوبراو وتویەتیشی:"هه‌مومان له‌ژێر ڕێنمایی و سه‌ربازی شوێنه پیرۆزه‌كان، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبون به‌ڕێنمایی و فه‌رمانی باڵای موقته‌دا سه‌در، ئاماده‌ین بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌دوژمنه‌كانی خوا و سێیه‌م مرۆڤی تاوانباری ئیسرائیلی".
شایەنی باسە رۆژی دووشه‌ممه، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی روداوه‌كانی مزگه‌وتی ئه‌قسا و هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەر بۆسه‌ر فه‌ڵه‌ستینیه‌كان رایگه‌یاندبو، جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆره.