مانگی سووری فەلەستینی ڕایدەگەیەنێت: لە ئەنجامی هێرشی دووبارەی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر نوێژخوێنانی مزگەوتی ئەقسا ٦١٢ كەس بونەتەقوربانی.
مانگی سووری فەلەستینی بڵاویكردەوە: پۆلیسی ئیسرائیل، فیشەكی پلاستیكی و بۆمبی دەنگی بەكارھێناوەو تا ئێستا ٦١٢ كەس بونەتەقوربانی كە شەوی ڕابردوو ٢٨١ كەس برینداربوون و ١٦١ كەسیش لە بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
ئەوەشی خستەڕوو" لە ئەنجامی ھێرشەكانی پۆلیسی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی دوێنێ تاوەكو ئێستا ٦١٢ كەس برینداربوون و لەو ژمارەیەش ٤١١ كەس بەمەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.