وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بەداخەوە هەندێك لە شۆفێران لەكاتی كێشەكانیاندا پەنا بۆ توندوتیژی دەبەن و ئەوەش كارێكی هەڵەو خراپە.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەژێر ناونیشانی "ئەوە لەقتەی فلیمێكی ئەكشن نیە" بڵاویكردەوە: ئەوەی لەوێنەكەدا دیارە لەقتەی فلیمێكی ئەكشن نیە، بەڵكو شێوازێكی تازەی چارەسەركردنی كێشەكانە لەنێوان هەندێك لەشوفێران.
ئەوەشی خستەڕوو: بەداخەوە بەداخەوە ئەو دیمەنە شەوی ڕابردو بو لەسەرشەقامی سەرەكی هەولێر _كەسنەزان ڕویداوە كاتێك دووشوفێر بوە شەڕیان لەسەر شكاندنەوە سەر یەكتر ،وە لەشەڕەكەدا سەرنشینەكانیش كەكۆمەڵێك گەنج بون بەشدار بون.