شارەوانی سلێمانی لەسەر قیرتاوكردنی پرۆژە 35 مەترییەكە ڕونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەوانی سلێمانی لەسەر قیرتاوكردنی پرۆژە 35 مەترییەكە ڕونكردنەوە دەدات

دوای ئەوەی وێنەیەكی قیرتاوكردنی شەقامێكی 35 مەتری بڵاوكرایەوە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە هاتەدەنگ و ڕایدەگەیەنێت: ئەو قیرتاو كردنە‌ ھیچ پە‌یوە‌ندی بە‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانیەوە‌ نیە‌.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە: ئەو قیرتاو كردنە‌ ھیچ پە‌یوە‌ندی بە‌سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانیەوە‌ نیە‌ و بە‌داخەوە‌ كە‌ناڵێكی خاوە‌ن ئە‌زمون لە‌گە‌ل كۆمە‌ڵێك سایت وپە‌یجی دیار ئە‌م وینە‌وە‌و ھە‌واڵە‌ بلاودە‌كە‌نە‌وە‌ بە‌بێ گە‌راندنە‌وە‌ بۆ راست ودروستی بابە‌تەكە.

ئەوەشی خستەڕوو: ئە‌وە‌ی لە‌وینە‌كە‌دا دیارە‌ قیری خاوە‌ن كارگە‌یە‌كی قیرە‌ لە‌سلێمانی كە‌چە‌ند گە‌ڵابە‌یە‌ك قیری زیادی ھە‌بوە‌ ناردویە‌تی بۆگە‌ركێك كە‌خزمە‌وكە‌سی خۆی لێ یە‌ قیرە‌كە‌ی ھە‌ڵ رشتوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: تیمە‌كانی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە‌كاتی قیرتاو كردن ونۆژنكردنە‌وە‌ی شە‌قامە‌كاندا ئامێری فاریشە‌و رۆڵە‌ وە‌ئە‌ندازیار وكرێكارانی دلسۆز بەكاردەهێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ