پێشبینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێكی نوێی پەلەوەر لەهەولێر دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێكی نوێی پەلەوەر لەهەولێر دەكرێت

لە پەلەوەرگایەكی هەولێر لە میانی چوار رۆژدا نزیكەی ١١ هەزار مریشك مرداربونەوەو بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێریش پێشبینی ڤایرۆسی نیوكاسڵ دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێر بڵاویكردەوە: لە پەلەوەرگایەكی هەولێر لە میانی چوار رۆژدا، نزیكەی ١١ هەزار مریشك مرداربونەوەو نموونەی نەخۆشییەكەیان وەرگرتووە و پێشبینی ڤایرۆسی نیوكاسڵ دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتیەكە راشیدەگەیەنێت: لە میانی دوو رۆژی داهاتوودا، ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی دەردەچێت و خاوەن پەلەوەرگاكە ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو چارەسەرانەی وەریانگرتووە وەك پێویست نەبوون و كاریگەری لەسەر نەخۆشییەكەیان نەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ