بانگەوازێكی بەپەلە لە بانكی خوێنی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتیان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانگەوازێكی بەپەلە لە بانكی خوێنی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتیان

بانكی خوێنی هەولێرەوە بانگەوازێكی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیەنێت: زۆر بەپەلە سەردانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتیان.

بانكی خوێنی هەولێر بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: بە هۆی دابەزینی بالانسی خوێن بە تایبەت جۆری (Opos), Oزائید داوا لە خوێن بەخشانی خۆشەویست هەڵگری جۆری خوێنی ناوبراو دەكات زۆر بەپەلە سەردانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی خوێن بۆ رزگاركردنی ژیانی هاووڵاتیان.

ئەوەشی خستەڕوو: داوا لە كۆمەڵەكانی خوێن بەخشین و سایت و پەیجەكانی سۆشیال میدیا دەكات هاوكار و هەماهەنگ بن و كەسی رۆژووگر دەتوانی لە دوای بەربانگ تا كاژێر 12:00 شەو سەردانمان بكات و لە كاتی سەردانی بانكی خوێن، تكایە پابەندی رێكارەكانی خۆ پارێزی كۆڕۆنابن لە بەستنی دەمامك.

 

هه‌واڵی گرنگ