داکۆکی کوێرانە لە پای چی؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داکۆکی کوێرانە لە پای چی؟

تۆ کەخۆت وەک کوردێکی عەیارە بیستوچواری سیکۆلار دەناسێنی، پێمناڵێیت ئەم داکۆکیە کوێرانەت لە ئیسرائیل لە پای چی و بەکوشتنی خەڵکی سڤیل بۆ شاگەشکەیت؟
1−ئیسرائیل ئاینە نەک نەتەوە. بۆیە دژایەتی هەموو ئاینەکان بەیەک پاکێج بکەو هەموویان ڕەفزکە.
2−ئەوەی زوڵمی لە جولەکەکان کردوە ئەڵمانیاو ئەوروپا بووە نەک ڕۆژهەڵات و ئیسلام.
3−ئەگەر ئەڵێیت ئەوان پشتیوانیان لە سەددام کردوە ئەوە بزانە ئەوانیش وەک تۆ گەمژەن چۆن تۆ ئێستا خۆت سورکردۆتەوە بەرامبەر تورکیاو ئێران و بەداگیرکەریان ئەزانی و یەکێتی و پارتی بەڕزگارکەر لەکاتێکدا یەکێتی. نوێنەری قەرارگای ڕەمەزان و پارتی نوێنەری میتی تورکیە ئەوانیش سەددام هاوڵاتی فەلەستینی لە ئیسرائیل دەکڕی و زەوی بۆ ئیسرائیل چۆڵەکرد و ئەمەیان بەدڵسۆزی دەبینی.
4_گەر دەڵێیت تورکیا دوژمنایەتی ئیسرائیل دەکات ئەوە سەهویت و زۆریش غەڵەتی سەفقەی تیجاری تورکیاو ئیسرائیل زۆر لەو پارانە زیاترە بنەماڵە کوردەکان لەبانقەکانی دەرەوە دایناوە و سوڵتانەکانی عوسمانی پارێزەری سەرەکی جولەکەبوون پێش ئەمەریکا لەدەست خاچپەرستان.
5−ئەوەی کە ڕێگرە کورد دروست ببێت نە ئیسلامە نە داگیرکەر نەتورکیا نە عەرەب نە فارس ئەوە کوردە کە شانی باریکە و هیچ شکۆو شانازیەکی پێوەنانوسێ، لەهەرچوار پارچەکە خیانەتکاران لە پێش قوربانیە ڕاستەقینەوەکانەوەن، لە سی و یەک ملیۆن کوردی باکور ناتوانن دەملیۆن دەنگ بۆ سەرەکی ترین حیزبی کوردی کۆکرێتەوەو و بەربەستی لە سەدا دە ببڕێت و بەویست و ئیرادەی خۆیان نەک زوڵم و زۆر.
6−لە کۆتایدا لە هەرجێگایەک ستەم بکرێت دڵت ئێش نەکات بێ ئەوەی بگەڕێیتەوە بۆ ئاین و زمان و نەتەوە گومان لە مرۆڤ بونی خۆت بکە و دڵنیابە تۆ مرۆڤ نیت..
لەگەڵ ڕێزمدا.

 

هه‌واڵی گرنگ